pari.zareii7
عضو جدید
سلام دوست عزیز عصبانی نشو تقصیر ما نیست بستنمون نذاشتن فرهنگمونو یاد بگیریممثل اينكه اين تاپيك خواهان نداره!!
درشو تخته كنيم.
همه عاشق حرف مفتن.
سلام دوست عزیز عصبانی نشو تقصیر ما نیست بستنمون نذاشتن فرهنگمونو یاد بگیریممثل اينكه اين تاپيك خواهان نداره!!
درشو تخته كنيم.
همه عاشق حرف مفتن.
سلاو بو توی ئازیزسلاو له کورده خوشه ویسته کان.
سلام بچه ها من كرد نيستم....اما دوستم يه شعر كردى به‌م ياد داده.....اجازه هست بنويسم؟!آخه ممكنه غلط بنويسم.......
سلام بگو عزیزم همینکه به فکربودی برامون خیلی مهمه.کمکت می‌کنیم اشکالارو رفع کنیسلام بچه ها من كرد نيستم....اما دوستم يه شعر كردى به‌م ياد داده.....اجازه هست بنويسم؟!آخه ممكنه غلط بنويسم.......
هه‌ڵۆ
پاییـــــــزه، دار و ده‌وه‌ن بێ بهرگـــــــــه
دڵ پهشـــــــۆكاوی خـــــــهیاڵی مه‌رگه
هـــــه‌ر گه‌ڵایێ كه لـــــه دارێ ده‌وه‌رێ
نووســـــراوێكه به ناخــــــۆش خه‌وه‌رێ
تاو هـــــهناوی نیه وا مـــــات و په‌شێو
لهشــــی زامــــــاری ده‌كێشێته نشێو
رۆژپهڕه، ســــارده كـــزهی بای زریــــان
كاتـــه بــــۆ ژینی له ده‌س چوو ، گریان
دڵی پڕ بوو لــــه په‌ژاره و لـــــه دڵـــــــۆ
ژینی خـــــۆی هـــــــاتهوه بیر پیره‌هه‌ڵۆ
به قســــه خۆشه ، مــــهترسی مردن
تاڵه ئه‌و هه‌ستی به مـــــردن كـــــــردن
كاتی كۆچ كــــــــردنه، وه‌ختی سه‌فه‌ره
داخه‌كه‌م، ســــهختی نهمـــــانم له‌به‌ره
هه‌ر بینا هـــــات ئهجـــــهل و من مردم
با لــــــه شیوێ په‌ڕ و باڵــــــــــــی بردم
تۆ بڵێی پاشـــــی نهمـــــــان ژینێ بێ؟
بۆ لــــــــــهشی سارده‌وه‌بوو تینێ بێ؟
تۆ بڵێی ئه‌و خـــــــــهوه هه‌ستانی بێ؟
یانـه ئه‌و قــــــافڵه وهستانــــــــــی بێ؟
مه‌رگه دێ و دوا به هه‌موو شت دێنێ
هه‌مــــــوو ئاواتێ لـــــه دڵ ده‌ستێنێ
پاشهرۆكێكــــی بكه‌م لــــــــــــهو باخه
تاكــــــــوو باڵ و په‌ڕی مـــــــن په‌رداخه
نابمه ڕێبواری كـــــــهلی هات و نه‌هات
چارهكــــهم به‌شكوو ئه‌وا هات و نه‌هات
شاره‌زای ڕێگه‌یی مــــــــــــــردن كێیه؟
چیه ئه‌و مــــــــهنزڵه، كـــوێنهی جێیه؟
شاره‌زای ڕێگه‌یی مــــــــــــــردن كێیه؟
چیه ئه‌و مــــــــهنزڵه، كـــوێنهی جێیه؟
هـــه‌ر بڕۆم نابه‌ڵه‌د و بێ سه‌ر و شوێن
دیار نیه خێڵی هــــــــــهڵۆیان له كوێن
خۆی به خۆی گوت كه ده‌چم بۆلای قه‌ل
كه‌یخودای پیر و به بیری گـــــــهلی مه‌ل
هه‌ڵفڕی ڕاوكـــــــــهری زاڵی كـهژ و كێ‌و
له چیای به‌رزه‌وه ڕووی كــــــــرده نشێو
كــــهوته ئه‌و ده‌شته له ترسا ته‌ق و ڕه‌و
ده‌رپه‌ڕی كـــوڕكـــوڕ و كڕ مـــــایهوه كه‌و
هاته لای قـــــهل به كـــــزی و بێ وازی
قه‌ل گـــــوتی: مامــــــه هه‌ڵۆ، ناسازی؟
گــــــوتی قـــــــــاڵاوه ڕه‌شه‌ی پسپۆرم!
پیــــــرم و پێیه له لێـــوی گـــــــــــــۆڕم
باخی ژینم به خـــــــهزان ژاكـــــــــــــاوه
كاتی مـــــــــــــهرگه و ئه‌جه‌لیش ناكاوه
پێم بڵێ، چــــــــــۆنه كه تۆ هه‌ر لاوی؟!
زۆر به ساڵ پیری،به‌ڵام چــــــــا ماوی؟!
هێــــــزی ئه‌ژنۆم نیه، باڵ بێ هێــــــزه
ههمــــــــوو گیاندارێ ژیان پارێــــــــــــزه
قه‌ل گــــــــــوتی: باشه كه گوێ ڕادێری
پهنــــــــــدی من پاكی به دڵ بسپێری!
ئه‌و ده‌مه‌ی بابی بههـــهشتیی من مرد
دوور له تۆ، ده‌رد و به‌ڵای ئێــــــــوهی برد
پێی گــــــوتم ڕۆڵه هـــــــهوای ڕاز و نزار
هه‌یه‌تی ده‌رد و نه‌خۆشی به هـــــه‌زار
دێق و زهردوویــــی و ئاهــــــۆ و وه‌رهه‌م
به گـــــــژهی بای به قوه‌ت دێن به‌رهه‌م
گۆشتی که‌و چه‌نده که تام داره به ناو
هه‌نگ و هاڵاوێ دهههنــــوێته هــــه‌ناو
تا وزه‌ی بیـــــــر و خه‌یاڵ سه‌رده‌که‌وی
که له گۆر کـــــهوتی وه‌ها وهردهکهوی
پــــهین و پاڵـــــێ کــه له پاڵی دێ یه
مـــــهنزڵی نهوکــــــهری خۆتی لێ یه
کـــــهره تۆپیـو و کـــــــهلاکی گـــــوێلک
هه‌ڵمی دڵ روون که‌ره‌وه‌ی سه‌ر گوێلک
پێکــــــهوه چینه بکــــه‌ین لـــــه‌و په‌ینه
بۆی ســـهنێر مه‌ڵهه‌می بیـــــر و زه‌ینه
ورد به‌وه چــــهنده به مـــــــــانا قووڵه!
مه‌سه‌له و گفتی قهلـی ماقـــــــووڵه!
بیکه ســــــهرمهشقی ژیان ئه‌و ئیشه
هه‌ر له ســـــه‌ر داری نه‌وی هه‌ڵنیشه
هاتــــهوه بیری هـــــــهڵۆ رابــــوردووی
پاکـــــی بۆژانه‌وه یادی مـــــــــــردووی
گـــــۆڵ کـــــرا راخــــــهر و پایـــهندازم
چـــــــهنده ئاژوا لــــهشی کێو ئاوازم؟
چهنــــده روانیومه زه‌وی لــــــــه‌و بانه ؟
کێو و ده‌شت له‌و سه‌ره‌وه چه‌ند جوانه؟
چه‌ند چکــــۆلهن په‌له‌وه‌ر لــــه‌و به‌رزه ؟
ئاخ که چه‌ند خوێڕی گه‌ڕه ئه‌م عه‌رزه ؟
کۆلکــــهزێڕینه وه‌کــــوو تاقی زهفــــهر
ئاسمان بۆ منی به‌ست کاتی سه‌فه‌ر
حـــــهوتهوانان بوو میداڵی شه‌ڕی من
چه‌نده شۆراوه به خوێن شاپه‌ڕی من
چهنــــده راوی کــــهو و کـهوباڕم کرد ؟
دوژمنی تاقمی شمقــــارم کـــــــرد ؟
ئێسته بــــۆ وا ڕهبـــــهن و دامـــــاوم؟
من ههڵــــــۆ چـــــاو له ده‌می قاڵاوم!
ساكـــــــــــه ئه‌و كاره وههـــــا ساكاره
مهرگـــــه میوانی گــــــــهدا و خونكاره
هــــــه‌وری ئاسمان بێ خه‌ڵاتم باشه
یا له‌شم خاشـــــــه بكێشـــــن باشه
گوتی وا ژینی درێژ پێشكه‌شی خــــۆت
گۆشتی مرداره‌وه بوو هه‌ر به‌شی خۆت
ژینی كـــورت و به هـــهڵۆیی مـــــردن
نه‌ك په‌نا بۆ قـــــهلی ڕووڕه‌ش بــــــردن
لای هــــــهڵۆی به‌رزه‌فڕی بهرزهمـــژی
چۆن بژی شه‌رته نه وه‌ك چــــهنده بژی
(سواره ئیلخانی زاده)
Thread starter | عنوان | تالار | پاسخ ها | تاریخ |
---|---|---|---|---|
A | انجمن شعر لری | همشهری ها! | 30 |