بەیانیت باش بەفری ھاوڕێ
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
- خەمێک سپی
نیوەڕۆت باش نمەی بارانی غەریبی
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
- خەمێکی تەڕ
ئێوارەت باش "با"ی بێ داڵدە
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
- خەمێکی تیژ
شەو باش باڵندەی تاریکی
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
- خەونێ، نەبەفری تیا ئەنوێ و نە باران و نە"با" و نە تەنیایی و،
نە چاوەکانی شاعیرێ ...s
"شێرکۆ بێکەس"