کی بچه کردستانه دستشو ببره بالا

doai

عضو جدید
اما گلم این عکس رو آقا آرمان گذاشته بودن که بازم ازشون تشکر میکنم.
 

azi20

عضو جدید
هیوای دلم هرباسی توئه. له ناوی دلم هر یادی توئه. سلاوی منش تنها بو توئه
 

arash62

عضو جدید
فوتبال

فوتبال

فوتبال

منابع خبرى
گـزارش دادند:
يك بازى فوتبال انجام خواهد شد.
دو تيم:
كرملين است و كاخ سفيد،
توپ:
سر كُرد،
دروازه:
كُردستان،
تماشاچى:
عالم كر، همچون گورستان.


ترجمه ای از " عبدالله په شيو"
 

arash62

عضو جدید
حرف هايي راجع به قلبم

حرف هايي راجع به قلبم

قلب من چون واگن قطاري ست
كه هزار و يك ايستگاه در آن است
در هر كدام از ايستگاه كه متوقف شود
مسافري را پياده مي كند
مسافري را سوار مي كند
اما از آن زمان كه قلب من چون واگوني شده
مسافر پستي در آن است
كه پياده نمي شود
پياده نمي شود
در گوشه اي از اين جهان
اين مسافر در به در به دنبال نام خويش است
در به در به دنبال چشمان خويش است
اين مسافر، زخم من است
اين مسافر، لبخند و گريه ي من است
اين مسافر كردستان من است
آشيان اولين عشق من است .
 

Arman K

عضو جدید
کاربر ممتاز
لی رین! ئی وه له کوین؟
اگه هاتن له باری خوتان و کوردوستان و گه وره کانی کوردوستان بنویسن چون حیفه ئی ره پر نه بی له قسه ی خوش....
سوپاس تان ده که م....
 

mardin kurdi

عضو جدید
سلام برای کردستان بزرگمان

سلام برای کردستان بزرگمان

کردای عزیز طرفدار کدوم تیم پایتخت استقلال یا پرسپولیس هستید من خودم استقلالیم
 

Arman K

عضو جدید
کاربر ممتاز
خوشکان و برایانی ئازیزم تکایه لی ره، فقت له باره ی کورد و کوردوستان قسه بکین...
زور سوپاس;)
 
آخرین ویرایش:

Arman K

عضو جدید
کاربر ممتاز
مه هاباد...

مه هاباد...

مەهاباد یەکێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. مەهاباد لە ڕووی پێکهاتەی دابەشکاریی وڵاتیی لە ئێراندا وەکوو یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دێتە ئەژمار. خەڵکی ئەم شارە بە زمانی کوردیی سۆرانی و زاراوەی موکریانی قسە دەکەن. زۆربەیان موسڵمان و سونی مەزهەبن. ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ١٣٥،٧٨٠ کەسە. لە ناودارانی شاری مەهاباد قازی موحەمەد و هەژار و هێمن دەکرێ ناو بەرین. مەهاباد پایتەختی کۆماری کوردستان (کۆماری مەهاباد) بوو.
مێژووی شار
لێکۆڵینەوەکان نیشاندەدەن کە شوێنی ئێستای شاری مەهاباد لە هەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە شوێنی ژیان بووە. لەوێدا قەومەکانی بابلی، ماننایی، ئاشوری و ماد دەسەڵات‌داریان کردووە. بەڵام نە هەر ئەو شوێنەی ئێستا شارەکەی لێ سازکراوە، بەڵکوو لە باکووری ئێستای شاردا کە لە سەردمی هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونی سووتێندرا و وێران‌کرا.
کاتی دامەزراندی شاری مەهابادی ئێستایی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان؛ سارەم بەک یەکێک لە میرزادەکانی ساوجبلاغی موکری لە سەدەی ١١ی کۆچی لە نزیکی باکووری چەمی مەهاباد ئەو شوێنەی ئێستا بە "باخی سیسە" و "دەباغیان" دەناسرێت، ئاوەدانییەکی دامەزراند کە دواتر بوو بە شار. دواتر بە بۆنەی پێش هاتنی چەم و لافاوەکانی، شار بەرەو باشوور هات و خانووکان لە نزیکی مەیدانی چوارچرای ئێستا کرانەوە.
مەهاباد سەردەمی قاجاڕەکان بەهۆی سەر ڕێگە بوونی بۆ شام هێندێ گەشایەوە.
لە ساڵانی ١٩٦٠ تا ١٩٧٠ ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە دەور و پشتەوە کۆچیان کرد بۆ مەهاباد، بۆیە شار گەورە بووە و زۆرێ لە باخەکانی دەوری شار بوون بە جێگەی خانووە نوێکان، بەڵام ناوی باخەکان مایەوە. هەربۆیە ئێستا ناوی بڕێک لە گەڕەکەکانی مەهاباد وشەی "باخ"ی پێوەیە!
وشەی مەهاباد، ناوی شار
لە ڕابردوودا، سەردەمی تورکانی قاجاڕ ناوی شاری مەهاباد گۆردڕاوە بە ساوجبلاغ کە وشەیەکی تورکییە و واتە: "کانیاوی سارد"، لە سەردمەی ڕەزاخان‌ ئەو ناوە گێڕدرایەوە بۆ ناوە مێژوویییەکەی خۆی. بەڵام ئێستاش هێندێ کەس بە سابڵاخناوی لێ ‌دەبەن. بەڵام ناوی مەهاباد وشەیەکە پەیوەندی دار بە ئایینی ماننایییەکانەوە و پێکهاتووە لە دوو وشەی مەهـ و ئاباد، واتە ئەو شوێنەی مانگی لێیە، کە مانگ هێمایەکی پێرۆز بووە لەو ئایینەدا.
 

Arman K

عضو جدید
کاربر ممتاز
وەفایی...

وەفایی...

وەفایی (١٨٤٤ ز - ١٩٠٢ ز) یان میرزا عەبدوڕڕە‌حیم کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان.
ژیان
وەفایی لە شاری سابڵاغ (مەھاباد) لە ساڵی ١٨٤٤ ز لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.
وەفایی فیزی زل بووە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە، موچەی فەقێیاتی نەویستوە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستوە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە. ماوەیێکی درێژ لای ژیاوە، شیعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە.
وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لادروست بووە لە وانەیە بەھۆی ھەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئار‌ەزووەی لا دروست بووبێ.
لەدوا گەشتیدا بۆ سلێمانی لەساڵی ١٩٠٠ ز وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لەساڵی ١٩٠٢ ز حەجی سێیەمی کردووە. قسەی واش ھەیە لە ساڵی ١٨٩٨ ز لە گەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئەستەمووڵ و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز.
ھەرچۆنێبێ وەفایی لەگەڵ‌ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد چوە بۆ حەج، ئەگەر ھەمووشیان لەو کاروانە دا نەبووبن لەڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوە.
لە سارای عەرەبستان لە سەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێ، مەرگ ماوەی نادا و ئەنجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لە ناو لمی بادیەی عێراق یا بیابانی شام لە لایەن ھەواڵەکانییەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ز دوور لە نیشتمان بەخاک دەسپێردرێ.
پیرەمێرد دەڵێ: "بەدەستی خۆم لە بیابان وەفاییم ناشتووە."
وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.3
 

Arman K

عضو جدید
کاربر ممتاز
شیعریک له ماموستا وەفایی...

شیعریک له ماموستا وەفایی...

نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم
حەقم بەدەستە ئەگەر بناڵم
بەغەمزەی چاوت بەخەندەی زارت
بردیان بەغارەت خەو و خەیاڵم
فەرمووت چلۆنی چ بڵێم عەزیزم
دوور لە زولفی تۆ، کافر بەحاڵم

سەبا دەخیلم ھەر تاکو ماوم
بڵێ بەزاری بڕۆ بەخاڵم
دەمێکی بابێ دەوای دڵم کا
بە‌چاوەکانی گەلێ بێ حاڵم
(وەفایی) چی دیت لەسەر بگێڕێ
نەما لەسەر تۆ نە سەر نە ماڵم
 

Arman K

عضو جدید
کاربر ممتاز
مە‌ستوورە‌ی ئە‌ر‌دە‌ڵان ...

مە‌ستوورە‌ی ئە‌ر‌دە‌ڵان ...

مە‌ستوورە‌ی ئە‌ر‌دە‌ڵان (١٨٠٤ ز - ١٨٤٨ ز) شاعیر و مێژوونووسی کوردە‌. ناوی خۆی ماھ شە‌رە‌ف خانم بووە‌ و نازناوی مە‌ستوورە‌ بووە‌. دە‌وروبە‌ری ساڵی ١٢٢٠ ک.م (١٨٠٤ ز) لە‌ بنە‌ماڵە‌ی قادرییە‌کانی سنە دا، کە‌ ئە‌وسا زۆر لای والییە‌کان بە‌قە‌در بوون، لە‌ شاری سنە ھاتە‌ دنیا.
مامۆستا مە‌ولە‌ویی تاوە‌گۆزی لە پە‌سنی ئە‌و‌دا ئە‌م شیعرە‌ی گوتووە:

خورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور
سەرتوغرای دەفتەر مەحبووبان جە دەور
ھا لە خانەکەی بورجی شەرەف دا
نوورئەفشانیشەن وە ھەر تەرەف دا
ژیاننامە
ناوی ماھ ‌شە‌رە‌ف خانم و نازناوی مە‌ستوورە‌ بووە‌. دە‌وروبە‌ری ساڵی ١٢٢٠ ک.م (١٨٠٤ ز) لە‌ بنە‌ماڵە‌ی قادرییە‌کانی سنە‌ دا، کە‌ ئە‌وسا زۆر لای والییە‌کان بە‌قە‌در بوون، لە‌ شاری سنە‌ ھاتە‌ دنیا. باوکی، ئە‌ولە‌سە‌ن بە‌گ (ئە‌بولحە‌سە‌ن بە‌گ)، لە‌ پیاوە‌ رە‌سە‌نە‌کانی سنە‌ بووە‌ و بە‌ ماە‌شە‌رە‌ف خانمی خوێندووە‌ تا وەھای پێ گە‌یاندووە‌ کە‌ ناو دە‌رکا. لە‌ زە‌مانی خو‌سرە‌و خانی ئە‌ردە‌لان، والیی سنە‌، کە‌ بە‌ ناکام ناو براوە‌، خان و ماڵە‌ قادرییە‌کان لە‌ یە‌کتر رە‌نجاون و ئاشت بوونە‌وە‌ و بوونە‌ خزم. مە‌ستوورە‌ بۆتە‌ خێزانی خوسرە‌و خان. خانیش لە‌ شیعردانان دا لە‌ خانم نزیک بۆتە‌وە‌. لە‌ دیوانی ھە‌ردووکیان دا شیعر بە‌ یە‌کدا ھە‌ڵدانیان زۆر بە‌رچاوە‌. مە‌ستوورە‌ چل و چوار ساڵ تە‌مە‌نی بووە‌ کە‌ لە‌ سلێمانی مردووە‌ و ھە‌ر لە‌وێش نێژراوە‌.
مە‌ستوورە‌ لە‌ شیعردانان، چ بە‌ کوردی و چ بە‌ فارسی، زۆر خاوە‌ن دە‌ستە‌ڵات بووە‌. بە‌داخە‌وە‌ زۆربە‌ی شیعرە‌کانی لە‌ ناو چووگن و تە‌نیا دوھە‌زار بە‌یتێکی ماوە‌تە‌وە‌ کە‌ ساڵی ١٣٠٥ ک.ە (١٩٢٦ ز)، میرزا ئە‌سە‌دوڵڵا خانی کوردستانی، سە‌رۆکی فە‌رھە‌نگی سنە‌، لە‌ تاران چاپیانی کردووە‌. کوردییە‌کانی ھە‌ر زۆر کە‌م ماون بە‌ڵام لە‌ قە‌سیدە‌یە‌کی دا کە‌ بە‌م بە‌یتە‌وە‌ دە‌ست پێ دە‌کا:

گرفتارم بە‌ نازی چاوە‌کانی مە‌ستی فە‌تتانت
بریندارم بە‌ نێشی سینە‌دۆزی تیری موژگانت

وا دیار ئە‌دا کە‌ شیعرە‌ کوردییە‌کانیشی زۆر رە‌وان بووبێتن. خێوی کتێبی حە‌دیقە‌ی ناسری، کە‌ ئامۆزای مە‌ستوورە‌ بووە‌، ژمارە‌ی ھە‌ڵبە‌ستە‌کانی لە‌ قە‌سیدە‌ و غە‌زە‌ڵ و وردە‌ بابە‌ت، بە‌ نزیکە‌ی بیست ھە‌زار بە‌یت نووسیوە‌ بە‌ڵام "توحفە‌ی ناسری" کە‌ ئە‌ویش لە‌ مە‌ڕ کوردستان تاریخێکە‌، دە‌ ھە‌زاری لە‌و بیستە‌ کە‌م کردۆتە‌وە‌ و دە‌ڵێ دە‌ھە‌زار بە‌یتێکی و‌ەھۆندووە‌.


http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%DB%95%DA%95%DA%AF%DB%95:Mesture_Erdellan.JPG
پەیکەرەی مەستوورەی ئەردەڵان که کاک ھادی زیائوددینی دروستی کردوە.
 

Arman K

عضو جدید
کاربر ممتاز
شـاروچکـه ی سـلامـه تـی زاگـروسـی مـه هابـاد

شـاروچکـه ی سـلامـه تـی زاگـروسـی مـه هابـاد

 

Arman K

عضو جدید
کاربر ممتاز
پارکی میللت و چومی مه هاباد....

پارکی میللت و چومی مه هاباد....

 

Savant

کاربر بیش فعال
ببورن ته شه کورم ته واو بوه .

سایتی برای دانلود آهنگای کوردی :
دانلود آهنگ کوردی همه رقمhttp://www.xawnek.com

بژی کوردوستان
 

Similar threads

بالا