ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان
نایشکێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردوه ، کورد زیندوه
زیندوه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
لاوی کورد هه‌ستایه سه‌ر پێ وه‌ک دلێر
تا به خوێن نه‌خشین ده‌کا تاجی ژیان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردوه ، کورد زیندوه
زیندوه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و که‌یخوسره‌وین
دینمان ئایینمان، هه‌ر کوردستان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردوه ، کورد زیندوه
زیندوه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه رۆڵه‌ی ره‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یریکه خوێناویه رابردوومان
که‌س نه‌لێ کورد مردوه ، کورد زیندوه
زیندوه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
لاوی کورد حازر و ئاماده‌یه
گیانفیدانه گیانفیدا هه‌ر گیانفیدا
که‌س نه‌لێ کورد مردوه ، کورد زیندوه
زیندوه قه‌ت نانه‌وێ ئالاکه‌مان